دوو ژماره‌ بانكى بۆ هاوكارى تووشبوانى شێرپه‌نجه‌ راگه‌یاندرا

دوو ژماره‌ بانكى بۆ هاوكارى تووشبوانى شێرپه‌نجه‌ راگه‌یاندرا
5 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- قاره‌مان جه‌وهه‌ر له‌ راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: له‌ چوار چیوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پتر خزمه‌تكردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دووچاری شێرپه‌نجه‌ بوونه‌ و گه‌یشتنی هاوكاری و كۆمه‌كه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، دوو ژماره‌ی بانكی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سندوقی هاوكاری بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ راگه‌یاندرا.

روونیشیكرده‌وه‌: له‌مه‌و دوا خێرخواز و هاووڵاتیان كه‌ بیانه‌وێ هاوكارى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن ئه‌نجومه‌نى سندوقى هاوكارى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ر دوو ژماره‌ى بانكى \"30253\"" بۆدینار عێراقى و \""30256\"" بۆ دۆلار له‌بانكى زاگرۆس راده‌گه‌یه‌نێت، ده‌توانن له‌ رێگه‌ی ئه‌و دوو ژماره‌یه‌وه‌ كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن."
Top