وه‌رتێ.. به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى منداڵانه‌وه‌ مه‌راسیمێك به‌رێوه‌چوو

وه‌رتێ.. به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى منداڵانه‌وه‌ مه‌راسیمێك به‌رێوه‌چوو
4 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- له‌ شارۆچكه‌ى وه‌رتێی سنووری قه‌زاى رواندز له‌ مه‌راسیمێكدا كه‌ له‌ سه‌نته‌ری ناحیه‌ به‌رێوه‌چوو به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى منداڵانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك دیاری یاری منداڵان و عاره‌باى په‌ككه‌وتووان هاته‌ دابه‌ش كردن.

كوێستان ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ى وه‌رتێ رایگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى ئینترناشنال لیریف هه‌ستا به‌ دابینكردنى ژماره‌یه‌ك یاری منداڵان و عاره‌بانه‌ى په‌ككه‌وتووان، بۆیه‌ ئێمه‌ش دواتر له‌ مه‌راسیمێكى شایسته‌دا به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى منداڵانه‌وه‌ هه‌ستاین به‌ دابه‌شكردنیان كه‌ خۆشحاڵى و سوپاسگوزاری منداڵ و هاووڵاتیانى ناوچه‌كه‌ى لێكه‌وته‌وه‌.
Top