له‌جه‌ژنی منداڵاندا دەزگای خێرخوازیی بارزانی موچه‌و دیاریی دابه‌ش ده‌كات
ئه‌مڕۆ 1/6/2013 پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵسا به دابه‌شكردنی موچه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌سه‌ر 2000 منداڵی بێباوك له‌شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك، كه یارمه‌تیه‌كه‌ش بۆ هه‌ر منداڵێك مانگانه 50 دۆلار له‌خۆده‌گرێت، كه ده‌كاته 200 دۆلار.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان تایبه‌ته به هاوكاریكردنی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌یه‌و به‌هه‌ر هۆیه‌ك بووبێ له‌نازی باوك بێبه‌ش بوون. هه‌روه‌ها گوتی: پرۆژه‌كه رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵ و هاوكاری خێرومه‌ندانی كوردستانه كه جێی خۆیه‌تی لێره‌دا سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی هاوبه‌شه‌كانمان له‌م پرۆژه‌یه‌دا بكه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی جیهانی منداڵانه‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به رێكخستنی ماراسۆنێك له‌شاری هه‌ولێر بۆ زیاتر له 700 منداڵی كوڕ‌و كچ، كه له‌كۆتایی ماراسۆنه‌كه‌دا، دیارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه خۆی له‌چه‌ندین پێداویستی سوودبه‌خش بۆ منداڵان ده‌بینیه‌وه پێشكه‌شكردن و له‌م جه‌ژنه‌دا دڵخۆشكران و رۆژێكی خۆشیان به‌سه‌ربرد.
هاوكات به‌و بۆنه‌یه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: وه‌ك هه‌موو ساڵێك و له‌م یاده‌دا، هه‌وڵمانداوه دڵی منداڵه چاوگه‌شه‌كان خۆش بكه‌ین به‌پێشكه‌شكردنی خه‌ڵات و دیاری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵاندا و به‌رده‌وامیش ده‌بین له خزمه‌تكردنیان.
