لە رۆژئاوای کوردستان 20 چەکداری سوپای سوریای ئازاد کوژرا

لە رۆژئاوای کوردستان 20 چەکداری سوپای سوریای ئازاد کوژرا
1 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- شەوی رابردوو بە هۆی هێرشی چەکدارانی سەر بە سوپای ئازاد لە رۆژئاوای کوردستان بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل زیاتر لە 20 چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بەدیل گیراون. ئاژانسی هەواڵی فیرات نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە چەکدارانی سەر بە سوپای ئازاد لە رۆژئاوای کوردستان هێرشێکیان بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەل ئەنجامداوە و بە هۆیەوەش بێجگە لە کوژرانی 20 چەکدار سوپای ئازاد دوو چەکداری دیکەش دەستگیرکراون، ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵێوی کردوەتەوە، پێکدادانێکی قورس لە نێوانیان هەردوولا روویداوە و یەکینەکانی پاراستنی گەل توانیویانە ٢ چەکداری سەر بە سوپای سوریا ئازاد بە دیل بگرن. ئەم پێکدادانە لە کاتێکدایە کە ناوە ناوە رووبەرووبوونەوەی چەکداری لە نێوان سوپای ئازاد و چەکدارانی کوردی رۆژئاوای کوردستان روودەدات.
Top