پەیامی سەرۆكی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان
داوا لە گشت هاووڵاتییە بەڕێزەكان و حكوومەت و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەم، دژی هەموو ئەو هۆكارانە بوەستنەوە كە دەبنە هۆی بێبەشبوون و ئازاردانی منداڵ و، كار بكرێت بۆئەوەی پەروەردەیەكی باشیان هەبێ و پێداویستییەكانی ژیانێكی باشیان بۆ فەراهەم بكرێت و، لەكاركردن و هەموو شێوازەكانی توندوتیژیدوور بخرێنەوە.
