نێچيرڤان بارزانى له پڕژۆه‌ى كردنى سلێمانى به پايته‌ختى ڕۆشنبيرى ده‌كۆڵێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و پارێزگارى سلێمانى و ژماره‌يه‌ك له ڕۆشنبير و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌كاديميست ئاماده‌ى بوون، وه‌زيرى ڕۆشنبيرى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه پێشكه‌ش كرد كه تا ئێستا بۆ جێبه‌جێكردنى بڕيارى كردنى سلێمانى به پارێزگاى ڕۆشنبيرى نراون و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ليژنه‌ى تايبه‌ت به جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌يه به‌رده‌وام خه‌ريكه كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نمايشێكى وێنه‌يى و هێڵكاريى تێروته‌سه‌ل ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ى شارى كولتووريى سلێمانى پێشكه‌ش كرا كه كۆمه‌ڵێك بينا و ته‌لارى بۆ شانۆ و سينه‌ما و ئۆپێرا و هۆڵ و ساڵۆنى نمايشكردنى پيشانگه هونه‌ريه‌كان و مۆزه‌خانه و چه‌ندين سه‌نته‌ر و ناوه‌ندى ڕۆشنبيرى و پارك و هۆتێل و ڕێستوڕانت له خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌يه‌كى ديكه نمايش كرا كه له چوارچێوه‌ى كردنى سلێمانى به پايته‌ختى ڕۆشنبيرى له لايه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌روه‌ها چه‌ندين داواكارى و تێبنى و پێشنياز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرۆژه‌كه و جێبه‌جێكردنى له لايه‌ن ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه خرانه ڕوو.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له‌سه‌رده‌مى كابينه‌ى پێنجه‌م كاتێك كه به‌ڕێز فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى وه‌زيرى ڕۆشنبيرى بوو، بيرۆكه‌ى كردنى سلێمانى به پايتختى ڕۆشنبيرى پێشكه‌ش كرا و هه‌ر له‌وساوه پشتگيرمان له‌م بيرۆكه‌يه كرد‌ووه و كارمان بۆ كرد‌ووه. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند سلێمانى له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه شايسته‌ى ئه‌وه‌يه ببێته پايته‌ختى ڕۆشنبيرى و خۆشحاڵين كه پرۆژه‌كه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا، حكوومه‌تيش هه‌موو هه‌وڵێكى داوه پێداويستيه‌كانى ئه‌م پرۆژه‌يه دابين بكات و خۆشم وه‌ك ئه‌رك و وه‌ك كه‌سيش ئاماده‌ى هه‌موو پشتگيريه‌كم له‌م پڕۆژه‌يه و چى پێويست بێت بۆ پشتگيرى و سه‌رخستنى پرۆژه‌كه ده‌يكه‌ين. هه‌روه‌ها سوپاس و ده‌ستخۆشى له وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و پارێزگارى سلێمانى كرد كه زۆر هه‌وڵيان داوه و به‌رده‌وام له نزيكه‌وه به‌دواداچوونيان بۆ پڕۆژه‌كه و سه‌رخستنى كرد‌ووه.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ شوێنه‌وار و شته كۆنه‌كانى سلێمانى و دابونه‌ريت و كولتوور و كه‌له‌پوورى ڕه‌سه‌نى شار و كوردستان نوێ و زيندوو بكرێته‌وه و له سلێمانى وه‌ك پايته‌ختى ڕۆشنبيرى نمايش بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى كه ميوان و گه‌شتيارانى بيانى دێنه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان، بتوانن بێنه سلێمانى و به كولتوور و كه‌له‌پوور و ڕه‌سه‌نايه‌تيى ئه‌م گه‌ل و ووڵاته ئاشنا بن.
نێچيرڤان بارزانى داواى كرد بۆردێكى تايبه‌ت بۆ كردنى سلێمانى به پايته‌ختى ڕۆشنبيرى دابمه‌زرێت و ئه‌و بۆرده سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆژه‌كه بكات و پێشنيار و تێبينى بدات بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه، حكوومه‌تيش بودجه‌يه‌كى تايبه‌تى بۆ دابين ده‌كات.
