راگه‌یاندراوى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یهكیێتى نیشتمانى كوردستان
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی عیراق، بارودۆخی سیاسی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی عیراق، هه‌ردوولا نیگه‌رانی زۆری خۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه نا ئه‌منیه‌كانه‌وه دهربرِی و نارِهحهتی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی‌یان ته‌ئكید كرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و كاره تیرۆریستییانه‌ی كه ناوچه‌جیاجیاكانی عێرِاقی گرتۆته‌وه به‌تایبه‌ت شاری به‌غدا، له‌وباره‌وه هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ كه‌س وكاری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌و كارهتیرۆریستییهكان نیشان دا، به تایبه‌ت كه هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانجی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانهو، په‌ره‌سه‌ندنی ره‌شه‌كوژی خه‌ڵكی بێ تاوانیان ئیدانه‌كرد و ئه‌م باردۆخهیان به مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر عیراق وه‌سفكرد. تهئكیدیشیانكردهوه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه سیاسییه‌كانى عێرِاق گهرِانهوهیه بۆ ده‌ستوور و رێكه‌وتنه‌كان و سازان و شه‌راكه‌ت هه‌ر ئه‌مه‌شیان به به‌ربه‌ست و رێگری به‌رده‌م خراپتر بوونی باری ئه‌منی عیراق و به‌رپابوونی شهرِی ئه‌هلی دانا.
كۆبوونه‌وه به‌دواداچوونی وردی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی كوردستان كرد، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی ئه‌و مشتومرِو باس و خواسانهی، كه پرسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستوور هێناویانه‌ته ئاراوه. له‌وباره‌وه هه‌ردوولا بۆچوون و تێبینییهكانی خۆیانیان سهرهرِاى پابه‌ندبون به هاوپه‌یمانى ستراتیژىء گه‌شه‌پێدانى، به راشكاوی و روونی له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاڵوگۆرِكرد و، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون كه نابێ ئه‌م باس و بابه‌تانه بارودۆخی سیاسی كوردستان بگه‌یێننه بنبه‌ست و هاوكات هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ى تێپهرِاندنی ئه‌م بارودۆخه‌شیان به كارێكی پێویست زانی. بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا هاورِابوون له‌سه‌ر پتر گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی بیروبۆچوونه‌كان، له‌سه‌ر هه‌موو ئارِاستهكان.
هه‌روا كۆبوونه‌وه چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای تاووتوێكرد.
مه‌كته‌بى سیاسى مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
29/5/2013
