30ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- سه‌ردانى چین و توێژه‌كان بۆ سه‌رمه‌زارى نه‌مران له بارزان به‌مه‌به‌ستى نوێكردنه‌وه‌ى سۆز‌و وه‌فادارى به‌رده‌وامه، له‌م چوار چیوه‌یه‌شدا هونه‌رمه‌ندى كوردى ئه‌رمه‌نستانى ئه‌لیسكا قادر و شاندێكى یاوه‌رى، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌دایكى شه‌هیدانى پارێزگاى دهۆك و ژماره‌یه‌كى تر‌ى دلسۆزانى رێبازى پیرۆزى بارزانى نه‌مر له ناوچه جیاجیاكانى تر‌ى كوردستان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد، دواى به‌خێر هێنانیان له‌لایه‌ن لێژنه‌ى پێشوازى و دانانى تاجه گولینه و خوێندنه‌وه‌ى سوره‌تى فاتیحه له‌سه‌ر گلكۆى نه‌مران چه‌ندین په‌یڤ پێشكه‌ش كران كه تێیدا سۆز‌و وه‌فادارى خۆیان بۆ ئه‌م رێبازه دووپات كرده‌وه.