سبه‌ی پرۆژه‌ى به زیندوو راگرتنى مه‌رگه‌ساتى هه‌ڵه‌بجه راده‌ستی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌كرێ
فوئاد عوسمان به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راگه‌یاند: له قۆناغى یه‌كه‌می پرۆژه‌كه كۆمه‌ڵێك له به‌ركه‌وتووى چه‌كى كیمیاوى شارى هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانى ئه‌مریكایان كردووه، چاویان به به‌رپرسانی كۆشكى سپى و ئه‌نجومه‌نى پیران و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كه‌وتووه، هه‌روه‌ها به‌ركه‌وتوان خولێكى 5 رۆژه‌یان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى گێرانه‌وه‌ى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه كردووه و و فلمێكى دیكۆمێنتى له‌سه‌ر ئه‌م مه‌رگه‌ساته به‌رهه‌م هێندراوه.
له قۆناغى دووه‌میش پرۆژه‌كه به بۆنه‌ى یادى 25 ساڵه‌ى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جىَ ده‌كرێت، بریار وایه ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانى بوارى جینۆساید سه‌ردانى ئه‌مریكا بكه‌ن، بۆ شاره‌زا بوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تى وه‌رگێرانى دیكۆمێنت و چاپكردن و بلاَو كردنه‌وه‌ى بۆ راى گشتى ئه‌مریكا، رێوره‌سمه‌كه‌ش ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ پێنجه‌شه‌ممه له دیوانی پارێزگای سلێمانی به‌رِێوه‌ده‌چێ.
