ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به سلێمانى ساز ده‌كات
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيران ئاماژه‌ى به‌وه دا كه دوێنێ له سلێمانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومى له فه‌رمانگه و يه‌كه كارگێڕييهكان و ده‌زگا و هێزه‌كانى ناوخۆى پارێزگاى سلێمانى كۆ بوونه‌ته‌وه و ده‌رباره‌ى زۆر كێشه و گيروگرفت و پێداويستييه‌كانى ئه‌م پارێزگايه؛ به‌رچاوڕوونى و زانياريى باشيان كۆ كرده‌وه، بۆيه بڕيار درا كارنامه‌ى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له سلێمانى بۆ گفتوگۆكردن و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بۆ كێشه و كه‌موكورتى و پێداويستييه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ته‌رخان بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م كۆبوونهيهى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له سلێمانى به به‌شداريى پارێزگار؛ ده‌رفه‌تێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكه‌وه ڕێگه‌چاره‌ى كێشه و گرفته‌كان و دانانى به‌رنامه و پلان و ميكانيزمى گونجاو بۆ چۆنيهتيى دابينكردنى پێداويستيهكان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان تاتوێ بكه‌ين و بڕيارى پێويستيان له‌باره‌وه بده‌ين.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها به ناوى سه‌رۆكايه‌تى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى له پارێزگار و ستافى كارگێڕيى پارێزگاى سلێمانى كرد كه له كاتى ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه تا ئێستا و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوو كار و پڕۆژه‌ى باش و به‌رچاو له سلێمانى ئه‌نجام دراون و كاروبارى كارگێڕى و كار و پرۆژه‌كان به باشى به‌ڕێوه براون، هه‌نگاوى كردهييش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتين و به‌ڕێوه‌چوونى باشترى كاروبارى كارگێڕى له سنوورى پارێزگاكه نراون.
دواى ئه‌وه پاڕێزگارى سلێمانى ڕ‌اپۆرتێكى پێشكه‌ش كرد و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ى به هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ له نزيكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه و گرفت و پێداويستييهكان و تاتوێكردنى چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى پێداويستييه‌كانى سنوورى پارێزگاكه و ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه له بواره جياجياكاندا بۆ سنوورى پارێزگا پێويستن، خسته ڕوو. هه‌روه‌ها چه‌ندين داواكارى و پێداويستيى سنوورى پارێزگاكه‌ى ڕووبه‌ڕووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و وه‌زيرانى په‌يوه‌ندار كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ به‌رده‌وام وه‌زيره‌كان سه‌ردانى پارێزگاكان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى سنوورى پارێزگاكان كۆ ببنه‌وه، تاكو له نزيكه‌وه ئاشناى كێشه و گرفته‌كانيان ببن و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان بده‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زيره‌كانى ڕاسپارد كه له ماوه‌ى يه‌ك مانگى داهاتوودا هه‌ر وه‌زاره‌تێك به ئاماده‌بوونى پارێزگار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌رانى فهرمانگهكانى سه‌ر به وهزارهتهكانيان له سنوورى پارێزگاكان كۆ ببنه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردن؛ له نزيكه‌وه له كێشه و پێداويستيهكانيان بكۆڵنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه كێشه و گرفتى به‌رچاو له بابه‌ته‌كانى وه‌ك دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان، جياوازيى ڕێنماييه‌كان، يهكلاكردنهوهى كێشه‌كانى زه‌وى و زار، جياوازى و نادادپه‌روه‌رى له مووچه و ده‌رماڵه‌كاندا هه‌يه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌يه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بڕيارى دا كه هه‌ر وه‌زيرێك ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتيدا بێت چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه بكات و ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى وهزيردا بێت، بيخاته‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران.
هه‌روه‌ها تيشكى خسته‌ر سه‌ر ئه‌وه‌ى كه به تايبه‌تى له بوارى دارايى و ده‌سه‌ڵاته داراييه‌كانى فه‌رمانگه حكووميهكاندا كێشه هه‌يه، بۆيه وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى ڕا‌سپێردرا كه به زووترين كات زانياريى ته‌واو ده‌رباره‌ى ئه‌و ده‌رماڵانه‌ى ئێستاكه هه‌ن بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بخاته ڕوو، تا له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى گونجاوى دادپه‌روه‌رانه ڕێك بخرێنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌گه‌ڵ فهرمانگهكانى خۆي‌دا به دواى كێشاكاندا بچن و نه‌هێڵن چاره‌سه‌ركردنى كێشه بچووكه‌كان دوا بكه‌ون و دواتر له ئه‌نجامى دواكه‌وتنى چاره‌سه‌ركردنيان، ببنه كێشه‌ى گه‌وره.
لاى خۆيه‌وه عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانيش داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كان جدديتر بكه‌ونه دواى چاره‌سه‌ركرنى كێشه‌كان و هيواى خواست سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران و سازدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له سلێمانى ببێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى زۆربه‌ى ئه‌و كێشانه و گهرموگوڕييهك بداته هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه سازدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران له سلێمانى گه‌شبينى لاى دانيشتوانى پارێزگاكه دروست كردووه و چاويان لهوهيه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه ببێته هۆكارى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دابينكردنى پێداويستيه‌كانى سنوورى پارێزگاكه.
