سوپای ئازاد 700 هاووڵاتی كوردی رەفاندووە

سوپای ئازاد 700 هاووڵاتی كوردی رەفاندووە
29ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- لە چوارچێوەی ئاڵۆزییەكانی سوریا و ناكۆكییەكانی نێوان كورد و سوپای ئازادی سوریادا رۆژی سێ شەممە سوپای ئازادی سوریا لە سەر رێگای نێوان حەلەب و عەفرین دەستی بە هەڵمەتێكی دیكەی دژ بە گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان كردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی هاوارنویز بڵاویكردەوە كە رۆژی سێ شەممە ژمارەیەك لە چەكدارانی سوپای ئازادی سوریا لە سەر رێگای نێوان حەلەب و عەفریندا دەستیان بە كونترۆڵ كردنی رێگا كردووە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 700 هاووڵاتی كوردیان رەفاندووە.

سەرچاوەكە باسی ئەوەی كردووە كە گرووپە چەكدارەكان دەستیان بە سەر ماشین و شتومەكی ئەم هاووڵاتییە كوردانەدا گرتووە و رادەستی بنكەیەكی تایبەتی خۆیانیان كردوون و هاووڵاتییە كوردەكانیشیان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆتەوە.
Top