زیاتر له 80 پارچه شوێنه‌وار له گردی كلك مشك دۆزرانه‌وه
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كه له گردی كلك مشك (رۆژئاوای هه‌ولێر) بهرِێوهچوو، حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن بهرِێوهبهری شوێنه‌واری هه‌ولێر رایگه‌یاند\" وه‌رزی چواره‌می ههلكۆلینی شوێنه‌واری له گردی كلك مشك له‌نێوان شوێنه‌وار ناسانی بهرِێوهبهرایهتی شوێنه‌واری هه‌ولێر و زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدراوه كه 45 رۆژی خایهندووهو رۆژانه‌ش بۆ ماوه‌ی 5 كاتژمێر كاری هه‌ڵكۆلینی تێیدا ئه‌نجامدراوه.
روونیشیكرده‌وه\"" له‌ئاكامی وه‌رزشی چواره‌م 83 پارچه‌ی شوێنه‌واری كه بریتین له دۆزینه‌وه‌ی دیواری خانوو، دۆزینه‌وه‌ی گۆزه‌ی فوخاری وه‌كو:(قاپ، په‌رداخ، مه‌نجه‌ڵ، دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌لێك ئێسكی مرۆڤ، دۆزینه‌وه‌ی گۆری مرۆڤ، كۆمه‌لێك ئامرازی به‌ردین وه‌ك سهنارهی ده‌رگا وچه‌قۆ و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ، دۆزینه‌وه‌ی مۆرێكی لوله‌یی، كۆمه‌لێك بوكهلهی ئاژه‌ڵی، كۆمه‌لێك كه‌ل و په‌لی جوانكاری ئافره‌تان، كۆمه‌لێك به‌ردی گرانبه‌ها.
حه‌سه‌ن وتیشی \""له‌دوای دیراسه‌كردنی ئه‌م پارچه شوێنه‌وارانه ده‌ركه‌وت كه مێژووی پارچه شوێنه‌واریه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی ( نه‌ینه‌وا سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌می پێش زاین، سه‌رده‌می ئاشوری ناوه‌راست (١٥٥٩ – ٩١١) پێش زاین، سه‌رده‌می ئاشووری نوێ (٩١١ – ٦١٢) پێش زاین، سه‌رده‌مه‌كانی ئیسلامی وه‌كو ئه‌تابه‌كی هه‌ولێر (١٢٢٦ – ١٢٦١) زاینی\""."
