كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ساڵوه‌گه‌ریی شۆرِشی گوڵان پیرۆز ده‌كه‌ن

كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ساڵوه‌گه‌ریی شۆرِشی گوڵان پیرۆز ده‌كه‌ن
28ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له‌ ساڵوه‌گه‌ریی هه‌لگیرسانی شۆرِشی گوڵان، به‌ به‌شداری هه‌زاران له‌ هاووڵاتیان و سه‌رۆك عه‌شیره‌تی عه‌ره‌ب و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانی و عێراقی رێوره‌سمێك له‌ شارۆچكه‌ی به‌عشیقه‌ به‌رِێوه‌چوو و هه‌لگیرسانی شۆرِسی گوڵان پیرۆز كرا.
له‌ رێوره‌سمه‌دا عیسمه‌ت ره‌جه‌ب به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ سه‌رهه‌ڵدانی شۆرِشی گوڵان كرد به‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ بووه‌ جێی ئومێدی سه‌رجه‌م كوردستانیان له‌ بزافی رزگاریخوازی كوردستان، به‌رپرسی لقی 14 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هه‌لگیرسانی شۆرِشی گوڵان درێژه‌ پێده‌ری شۆرِشی ئه‌یلوولی مه‌زن بووه‌ كه‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یمان خه‌باتێكی دور و درێژ بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانمان.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عیسمه‌ت ره‌جه‌ب دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان درێژه‌ به‌ خه‌باتی خۆی ده‌دات له‌ پێناو گه‌رِانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كرده‌وه‌.
Top