نەخۆشخانە 100 قەرەوێلەكەی سۆران دەكرێتەوە
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، د. مەقسوود ئیسماعیل، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ئێستا بە شێوەی تێست نەخۆشخانەی گشتی ئاشتی 100 قەرەوێلەی سۆران كراوەتەوە و زۆربەی چارەسەرییەكان و نەشتەرگەری جۆراو جۆری تێدا ئەنجام دەدرێن. بەڵام ئێمە لە چاوەڕوانی ئەوەدایە كە ئەو نەخۆشخانەیە لەسەر دەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بكرێتەوە.
قایمقامی سۆران، كرمانج عزەت، دەڵێت: ئەو نەخۆشخانەیە لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی وەك دیاری بۆ سۆران دانراوە و بڕیارمان داوە هەر لەسەر دەستی ئەویش بكرێتەوە و داوامان كردووە كە 150 كەسیدیکە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابمەزرێن.
