كوردە عومەر: دەبێت یاسای توندوتیژی خێزانی هەمواربكرێتەوە

كوردە عومەر: دەبێت یاسای توندوتیژی خێزانی هەمواربكرێتەوە
27ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- یاسای نەهێشتنی توندوتیژی دژی خێزان پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە و بەرێوەبەری گشتی نەهێشتنی توندوتیژیش بە پێویستییەكی حەتمی دەزانێت.

كوردە عومەر بەرێوەبەری گشتی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان سەربەوەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بۆ پەیامنێر گوتی: لەماوەی ڕابردوودا یاسای نەهێشتنی توندوتیژی خێزانی لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكراوە، بەڵام بەهۆی ئە بەندو ماددانەی كە تایبەتمەندی پلاستیكیان هەیە، بەشێك لە یاساكە بە جێبەجێ نەكراوی ماوەتەوە.

كوردە، گوتی: پێناسەی توندوتیژی و شێوازەكانی توندوتیژی و هەروەها لیژنەی بەرەنگاربوونەوە و شێوازی تۆماری دەست درێژییەكانیش، ئەوانە نموونەی ئەو ماددانەن كە وەك پێویست كاریان نەكردووە بۆیە ئێمە لە هەوڵی هەمواركردنەوەی یاساكەداین و ئومێدمان وایە لە خوولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئەو هەوڵەمان بۆ بچێتە سەر.
Top