پەیامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادی چواردەساڵەی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان
به بۆنه‌ی چوارده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كەتانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و ته‌واوی ئه‌ندامانتان ده‌كه‌م و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ساڵیاده‌دا وه‌ك توێژێكی كارای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان داواتان لێده‌كه‌م رۆڵی به‌رچاوی خۆتان له به‌رەو‌پێشبردنی وڵات‌دا ببینن و به‌شداری له بوژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا بكه‌ن. ڕەوشی ئێستای کوردستان و ناوچەکە وا دەخوازێت ئێوەی لاوان له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شدا تواناكانی خۆتان كۆبكه‌نه‌وه تا به هه‌مووان خزمه‌تی زیاتری گه‌له‌كه‌تان بكه‌ن. وه‌ك چۆن لاوانی کوردستان له قۆناغی خه‌باتی چه‌كداریدا پێشه‌نگ بوون، ئه‌مڕۆش ئه‌ركی به‌رگریكردن و بەرەوپێش بردنی ده‌سكه‌وته‌كان له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه.
جارێكی دیكه پیرۆزه و هه‌ر سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
26/5/2013
