لەم هەفتەیەدا یاسای ئەنجوومەنی خانمان لە ئەنجوومەنی وەزیران تەواو دەبێت
زەنگەنە ئەمینداری ئەنجوومەنی خانمانی كوردستان، پەخشان بۆ پەیامنێر، گوتی: لەماوەی دوو كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجوومەنی خانمان دامەزراوە و لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەش ناسراوە، بەڵام وێڕای تەواو بوونی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی خانمانی كوردستان، تا ئێستاكە ئەو پڕۆژەیاسایەمان لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگیراوە و تێنەپەڕێنراوە.
زەنگەنە، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە سەرباری نەبوونی یاسای تایبەتی بۆیان، ئەنجوومەن كارەكانی خۆی درێژە پێداوە. بەپێی دوایین بەڵێنیش پێیان دراوە، لەم هەفتەیەدا ڕەشنووسی یاساكە ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و بۆ ئەم خوولەی پەرلەمانیش پەسەند ناكرێت چونكە تا كۆتایی مانگی شەش پەرلەمان درێژە بە دانیشتنەكانی دەدات.
