٤٥ پرۆژه‌ی گه‌شتیاری به به‌های زیاتر له ٧٧ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێ
هه‌روه‌ها گوتی: پرۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار ئاماده‌ی كرد بوو له دوای جێبه‌جێكردنی بوودجه ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردن، پرۆژه‌كان دیزاینی بۆ كراوه و به‌سه‌ر شاره‌كانی كوردستان دابه‌ش بوونه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان له خۆ ده‌گرێ كه بریتین له ٢٥ پرۆژه‌ی جۆراو جۆر له جوانكاری و نۆژه‌نكردنه‌وه و رێكخستنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و دابینكردنی شوێن، ١٠ پرۆژه‌یان شوێنه‌وار كه ٢ مۆزه‌خانه‌ی تێیدایه، ٣پرۆژه بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری چاره‌سه‌ری، ٣ پرۆژه بۆ په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری ئاینی، ٢ پرۆژه بۆ گه‌شتوگوزاری گه‌نجان، پرۆژه‌یه‌ك سه‌ر كێشی \"مغامرات\""، پرۆژه‌یه‌ك په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی، سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتییه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێن و به‌شێك له پرۆژه‌كان بۆ ساڵی ٢٠١٤ به‌رده‌وامیان ده‌بێ."
