26ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- به‌بۆنه‌ی ٣٧ ساڵه‌ی شۆرِشی ٢٦ی گوڵانی نه‌ته‌وه‌یی و پێشكه‌وتنخواز لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ساری ئه‌ڵمیره كۆرِێكیان نه‌زهه‌ت حالی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان ساز كرد، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی له‌به‌رچاوی ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی پارتی و رِێكخراوه‌كانی لاوان و یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی كورد و شاعیر‌و رِۆژنامه‌نووس، له‌دوای خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردوكوردستان سه‌روه‌ریان بارانی نه‌مروكاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو ده‌ستی پێكرد. نه‌زهه‌ت حالی گوتی ئه‌مرِۆ یادی تێكۆشه‌ران و ماندوونه‌ناسانه یادی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی ئه‌یلوول وگوڵانه یادی رِابه‌رو دامه‌زرێنه‌ری ئه‌یلوول وگوڵان باوكی كورد بارزانی نه‌مرو كاكه ئیدریسی ئه‌ندازیاری ئاشتبوونه‌وه‌ی كورده، شۆرِشی گوڵان وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر بوو بۆ دومنانی كورد‌و درێژه‌دان به‌خه‌باتی رِه‌وای كورد له پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یماندا ،هه‌روه‌ها له‌سه‌رچه‌ند ته‌وه‌رێكی جیاواز چه‌ندین بابه‌تی به‌تێرو ته‌سه‌لی دواو تیشكی خسته سه‌ر هه‌ندێ بابه‌ت له‌وانه بارودۆخی كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها رِۆڵی كاریگه‌ریی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و ده‌رئه‌نجامی خه‌بات و به‌رخودانی پارتیمان له هه‌ردوو شۆرِشی ئه‌یلول وگوڵاندا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پرسی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ندین بابه‌تی گرنگ هاته باسكردن ، له‌و نێوه‌نده‌شدا شاعیری به‌هه‌ڵوێست ونیشتیمان په‌روه‌روپارتی له‌تیف عومه‌ر به‌چه‌ند پارچه شیعرێك به‌شداربوو بۆ یادی ٢٦ی گوڵان، دواتر به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆله‌ندا خه‌ڵاتی رِێز لێنان به‌خشیه به ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵ وپێشمه‌رگه‌كانی ئه‌یلوول وگوڵان.