وه‌زیرى پلاندانان به‌شدارى كۆرِبه‌ندى ئابوورى جیهانى له‌ شانشینى ئوردن ده‌كات

وه‌زیرى پلاندانان به‌شدارى كۆرِبه‌ندى ئابوورى جیهانى له‌ شانشینى ئوردن ده‌كات
26ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- دكتۆر عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى كوردستان، به‌شدارى له‌ كۆرِبه‌ندى ئابوورى جیهانى له‌ ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست و باكوورى ئه‌فریقیا كرد كه‌ له‌ شانشینی ئوردن ساز كرا و ماوه‌ى سآ رۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌و كۆرِبه‌نده‌دا زیاتر له‌ 900 كه‌سایه‌تى سیاسیى و خاوه‌ن برِیار و خاوه‌نكار له‌ زیاتر له‌ 50 وڵات به‌شدارن.

له‌ میانه‌ى كۆرِبه‌نده‌كه‌دا، وه‌زیرى پلاندانان به‌شدارى له‌ گفتوگۆیه‌ك كرد له‌ژێر ناونیشانى \"ژێرخان بۆ كێبرِكێى درێژخایه‌ن، كه‌ چوار له‌ به‌رپرسانى ترى كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له‌ قه‌ته‌ر، دوبه‌ى، ئوردن و مه‌غریبى له‌ خۆگرت بوو به‌ ئاماده‌بوونى نزیكه‌ى 200 كه‌سایه‌تى له‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌دا و كه‌ناڵى سكاى نیوز ئه‌لعربیه‌ راسته‌وخۆ په‌خشى ده‌كرد، د. عه‌لى سندى به‌درێژى باسى له‌ ستراتیژیه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ دارِشتنى ئه‌وله‌ویاتى په‌ره‌پێدانى ژێرخان، تیشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ چه‌ند ساڵى رابردوو به‌خۆوه‌ى بینیوه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌ سه‌ر به‌رده‌وامبوونى حكومه‌ت له‌ دارِشتنى ستراتیژیه‌ت و پلانى په‌ره‌پێدان كه‌ بناغه‌كه‌ى گوێگرتن له‌ گه‌ڵ و پێداویستییه‌كانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها رێگه‌ به‌ كه‌رتى تایبه‌تى خۆماڵى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات كه‌ هاوبه‌ش بێت له‌ بونیاتنانى گه‌شه‌ و كێبرِكێى درێژخایه‌ن له‌ هه‌رێمى كوردستان. "
Top