فوئاد حوسێن: په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رۆژ دواى رۆژ گه‌شه ده‌كات
له‌و كۆڕه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌داران و رۆشنبیران و نووسه‌ران ئاماده‌بوون، دكتۆر فواد حسین باسى له قۆناغه جیاجیاكانى شۆرشى كورد و كاریگه‌ریان له سه‌ر دروستكردنى رۆژگارى ئه‌مڕۆ كرد ، تایبه‌ت به بوارى پهیوهندیهكانیش له سه‌ره‌تاى شۆڕشه‌كانه‌وه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وكات په‌یوه‌ندییه‌كانى كورد به دونیاى ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى ساده و ساكار بووه، یان له رێگه‌ى ژماره‌یه‌ك گه‌ڕیده و رۆژنامه‌نووس بووه، یاخود له رێگه‌ى رێكخراو گه‌لى مافى مرۆڤه‌وه، ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ى كوردیش ئه‌و كات وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كى مرۆیى ته‌ماشا كراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خسته‌روو كه كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و كۆڕه‌وه ملیۆنییهكهى خه‌ڵكى كوردستان به وه‌رچه‌رخانێكى گرنگ له مێژووى كوردا داده‌نرێن كه دۆزى میلله‌تى كوردى وه‌ك میلله‌تێكى چه‌وساوه‌ى سته‌ملێكراو به دونیا ناساند، له دواى رووخانى رژێمى به‌عس و گێڕانى رۆڵێكى ئه‌كتیڤ له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى كورده‌وه له به‌غدا، ئیتر بارودۆخه‌كه پێى نایه قۆناغێكى نوێوه و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى ده‌ستوورى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له گه‌ڵ دونیاى ده‌ره‌وه په‌ره پێداو به هۆى كاریگه‌رى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد و رۆڵى جالیه‌ى كورد له ده‌ره‌وه و به‌هێزى ئابوورى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى دواى ده‌رهێنانى نه‌وت، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رۆژ دواى رۆژ گه‌شه ده‌كات.
دكتۆر فواد حسین نموونه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و وڵاتانى هه‌رێمى و وڵاتانى عه‌ره‌بى هێنایه‌وه، كه ئێستاكه تاراده‌یه‌ك ئه‌وان دهسپێشخهرن بۆ به‌ستنى په‌یوه‌ندى توند‌و تۆڵ له گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى نێوان ئاماده‌بووان و كۆڕگێر له سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى هه‌نوكه‌یى لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆڕه‌كه بوو.
