قایمقامی‌ قه‌لاَدزێ‌ گۆڕدرا

قایمقامی‌ قه‌لاَدزێ‌ گۆڕدرا
23ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- قایمقامی‌ پێشوی‌ قه‌لاَدزێ‌ رایگه‌یاند، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ به‌ ره‌سمی‌ وه‌ك قایمقام له‌ كاره‌كه‌یدا نه‌ماوه‌ و له‌ جێگه‌ی‌ ئه‌و كه‌سێكی‌ تر دانراوه‌.

حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا، قایمقامی‌ پێشووی‌ قه‌ڵادزێ‌، له‌ لێدوانێكدا به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ په‌یامنێری‌ راگه‌یاند به‌ فه‌رمانێكی‌ حكوومی‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ ناو دیوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و له‌ جێگه‌ی‌ ئه‌و، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د، قایمقامی‌ پێشووی‌ رانیه‌ دانراوه‌.
قه‌لاَدزێ‌ پێنج شاره‌دێی‌ هه‌ڵشۆ ، هێرۆ، سه‌نگه‌سه‌ر، ژاراوه‌ و ئیسێوه‌ و گونده‌كانی‌ ده‌گرێته‌ خۆی‌.
Top