سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی سنووری سۆران ده‌كات
قایمقامی سۆران، كرمانج عزه‌ت، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری و به‌تایبه‌ت، كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی 100 قه‌ره‌وێله‌یی سۆران و هه‌روه‌ها دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری هه‌ر 4 شارۆچكه‌ی سۆران، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌دانی سنووره‌كه ده‌كات.
