په‌رله‌مان و حكوومه‌ت داكۆكى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیى زیاتر ده‌كه‌نه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خرایه به‌ر باس و داكۆكى له‌وه كرایه‌وه كه ئه‌و یاسایانه‌ى بۆ ژیانى خه‌ڵك ئه‌وله‌ویه‌تن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك هه‌یه؛ بخرێنه ڕیزبه‌ندیى پێشه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كارى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى زوو په‌سند بكرێن و تێبهڕێنرێن.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا په‌له بكرێت له ده‌ستنیشانكردنى سه‌رۆكى ده‌زگاى چاودێریى دارایى به پێى ڕێكاره یاساییه‌كان. هه‌روه‌ها بڕیار درا به پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌موو ئه‌و پڕۆژه یاسایانه‌ى كه لێكه‌وته‌ى داراییان هه‌یه، دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندیى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئینجا له په‌رله‌مانى كوردستان بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه.
