به هۆی ته‌قینه‌وه‌ى مین شوانكارێك قاچێكى له‌ده‌ستدا
زێبار خالید به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر رایگه‌یاند: به پێى زانیارییه‌كان به‌ركه‌وتووه‌كه پیشه‌ى شوانكار و خاوه‌ن مهرِو مالاَته و خه‌ڵكى گوندى ماویلیانه و ئه‌و شوێنه‌ى كه رووداوه‌كه‌ى لىَ روویداوه ناوچه‌یه‌كى به مین چێنراوه‌و ته‌نانه‌ت نیشانه‌كانى ئاگاداركردنهوهشى لێیه، چه‌ندین جاریش له لایه‌ن تیمه‌كانى هۆشیاركردنه‌وه‌ى سه‌ر به ده‌زگاى مین ئه‌و خاوه‌ن مهرِو مالاَتانه سه‌ردان كراون و په‌یام و رێنمایى هۆشیاركردنه‌وه‌یان له مه‌ترسیه‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى بۆ باس كراوه، بهلاَم به داخه‌وه دیاره هاوولاَتیان وه‌ك پێویست پابه‌ندى ئه‌و په‌یام و رێنماییانه نابن و ئه‌و جۆره رووداوانه‌ى لىَ دروست ده‌بێت.جێى بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌مساڵ ئه‌وه پێنجه‌مین رووداوى مینه له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، كه به داخه‌وه تا ئێستا 2 كه‌س مردوون و 4 ى تریشیان برینداربوون و به‌شێكى جه‌سته‌یان له ده‌ستداوه.
