22ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- د. ئازاد خۆشناو پزیشكی ڤێتێرنه‌ری راویژكار رایگه‌یاند: له ساڵی 2012 پێنج هه‌زار تۆن ماسی \"ئاژه‌ڵه ئاوییه‌كان\"" به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه \""فرێش و به‌ستو و له‌قوتوو نراو هاتۆته ناو بازارِهكانی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌رج نییه سه‌رجه‌م ئه‌و ماسیانه دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاری هێنابێ، به‌ڵكو ره‌نگه بۆ بازارِهكانی دیكه‌ی پارێزگاكانی عێراق گواسترابێته‌وه، ته‌نیا له 3 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش 3 تۆن ماسی و ئاژه‌ڵه ئاوییه‌كان هێندراوه‌ته بازارِهكانی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: له ساڵی 2012دا 305 پرۆژه مۆڵه‌تیان پێدراوه‌و هه‌زار و 500 تۆن ماسی به‌رهه‌میان هه‌بووه، به‌پێی ستانده‌ردی جیهانی هه‌ر مرۆڤێك له‌ساڵێكدا پێویسته نزیكه‌ی 12)كیلۆ گرام گۆشتی ماسی بخوات، سالاَنه به‌و پێیه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 54 هه‌زار تۆن ماسی ده‌بێت تا هاوولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ستانده‌ردی جیهانی گۆشتی ماسی بخوات.
"