له‌شاره‌بان ته‌قه‌ له‌ سوپای عێراق ده‌كرێ

له‌شاره‌بان ته‌قه‌ له‌ سوپای عێراق ده‌كرێ
22ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- قائیمقامی شاره‌بان گرتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هه‌لاَتووی رێكخراوی قاعیده‌ی له‌ سنوری شارۆچكه‌كه‌ ئاشكرا كرد و هاوكات له‌هه‌مان شارۆچكه‌ سوپا رووبه‌رووی ده‌سترێژی چه‌كداران بۆوه‌.

زه‌ید ئیبراهیم قایمقامی شارۆچكه‌ی شاره‌بان راگه‌یاند:به‌ره‌ به‌یانی دوێنێ 4 زیندانی له‌ گرتوخانه‌یه‌ك له‌ شاره‌بان رایگه‌یان كرد، به‌ڵام دوای هه‌ولێكی زۆر پاش چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیر كرانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ شاره‌بان كه‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵیان پێ بووه‌ ته‌قه‌یان له‌ هێزێكی سوپای عێراق كردووه‌، به‌ پێی زانیاریه‌كانیش ئه‌و چه‌كدارانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ رووداوی هه‌ڵاتنی به‌ندكراوه‌كاندا بووه‌.
Top