22ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی زۆری به ناوچه جیاوازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان داوه، له‌م چوار چیوه‌یه‌شدا وه‌ك موحسین سیان سه‌رۆكی شاره‌وانی ناحیه‌ی كه‌ندیناوه رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بوودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر له‌دوای ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی دروستكردنی رێگا سه‌ره‌كیه‌كانی گوندی عالا، چهلتوك، كهنداره قه‌ل، جهغهمیرهبه درێژایی 11كیلۆ مه‌تر ته‌واو بوون و ئێستاش هاووڵاتیان لێی سوودمه‌ند بوونه، هاوكات له پێناو ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه ههلمَهتی قیرتاو كردن بۆ ریگاكانی گونده‌كان ده‌ستی پێكرد.