خه‌بات .. یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی خۆی كوشت

 خه‌بات .. یاریده‌ده‌رێكی  پزیشكی خۆی كوشت
21ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- عه‌مید عه‌بدولقادر هه‌ركی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خه‌بات رایگه‌یاند: یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی به‌ ناوی محه‌مه‌د ره‌حمان ته‌مه‌ن 50 ساڵان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی و به‌ده‌مانچه‌ی خۆی فشه‌كێك له‌سه‌ری خۆی ده‌دات و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.

هه‌روه‌ها گوتی: ماوه‌یه‌كه‌ به‌ هۆی قه‌رزاربوونی دووچاری كێشه‌ی جۆراوجۆر بۆته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێ به‌ هۆی ئه‌و كێشانه‌وه‌ خۆی كوشت بێت، پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كردووو په‌رِاویش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.
Top