ئه‌نجامى وه‌رزى سێیه‌مى هه‌ڵكۆڵینى شوێنه‌وارى له گردى قه‌سرى شه‌مامك راگه‌یه‌ندرا
بهرِێوهبهری شوێنه‌واری هه‌ولێر گوتی: بۆ ماوه‌ى 40 چل رۆژ هه‌ر رۆژێك بۆ ماوه‌ى 8 له لایه‌ن تیمێكى روونیشیكرده‌وه: له ئه‌نجامى هه‌ڵكۆڵینى وه‌رزى سێیه‌م تیمه هاوبه‌شه‌كه گه‌یشتنه ئه‌و رایه‌ى كه مێژووه‌كه‌ى تا ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانى \"میتانى / 1500 تا 1200 ساڵ پێش زاین، ئاشوورى ناوهرِاست / 1595 تا 911 ساڵ پێش زاین، ئاشوورى نوىَ / 911 تا 612 ساڵ پێش زاین، هه‌روه‌ها پاشماوه‌ى شارێكى بچووك دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ى دهگهرِێتهوه بۆ سه‌رده‌مى \""هلینستى / 300 ساڵ پێش زای\""، هه‌روه‌ها هه‌ندێك پاشماوه‌ى بیناسازى دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ى كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى ساسانیه‌كان/226 – 637 زاینى و سه‌رده‌مى ئیسلامى / ئهتابهكیهكان / 1126 – 1261 زاینى.
راشیگه‌یاند: له ئه‌نجامى وه‌رزى سێیه‌مى هه‌ڵكۆڵینى شوێنه‌وارى له‌گردى قه‌سرى شه‌مامك چه‌ند كه‌لوپه‌لێك دۆزراونه‌ته‌وه له وانه 12 خشت كه هێماى مسمارى له‌سه‌ره كه 3 دانه‌یان ته‌واوه ئه‌وانى تریش پارچه پارچهنن، 10 پارچه‌ى به‌رد كه بریتین لهسهنارهى ده‌رگا و په‌نجه‌ره و هه‌روه‌ها به‌ردى كونكراو، ده پارچه‌ى كه‌لوپه‌لى جوانكارى كه بۆ جوانكارى ئافره‌تان به‌كارهاتووه وه‌ك گواره، بازن، چه‌ند موورى ملوانكه وبه‌ردى رِهنگارِهنگ، چوار دراو كه دوو دانه‌یان رِۆمانیه له‌برۆنز دروستكراوه و 2 دانه‌شیان ساسانییه له ئاسن دروست كراوه كه دانه‌یه‌كیان شكاوه، 119 پارچه‌ى گۆزه كه نه‌خشى رِووهكى و ئه‌ندازه‌یی له‌سه‌ره، هه‌شت پارچه‌ى گۆزه كه بریتیه له شێوه‌ى ئاژه‌ڵى وه‌ك بووكهلهى ئاژه‌ڵى و به‌شێكى بووخردان و چه‌ند پارچه‌یه‌كى بووكه‌له،32 گلێنه‌یی ته‌واو كه پێك هاتووه له په‌رداخ و قاپ و گۆزه‌ی گلێنه‌یی، چه‌قۆیه‌كى ئاسن هه‌روه‌ها \""یه‌كه‌ى پێوانه / وحده وزن\"" كه له‌ئاسن دروست كراوه هه‌روه‌ها ئامێرێكى برِۆنزى كه بۆ كارى ناوماڵ به‌كار هاتووه."
