جه‌له‌ولا.. له‌ماڵی پزیشكێك بلاَوكراوه‌ی رێكخراوی قاعیده‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

جه‌له‌ولا.. له‌ماڵی پزیشكێك بلاَوكراوه‌ی رێكخراوی قاعیده‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
21ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له‌ شاره‌دێی جه‌له‌ولا له‌ماڵی ئافرتێكی پزشكه‌ و به‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین بلاَوكراوه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌ داگیرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی هه‌واڵگری كورد ئاشكرای كرد، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه‌ له‌شاره‌دێی جه‌له‌ولا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ بلاَو كراوه‌و نوسراوی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌ له‌ ماڵی پزیشكێكی ئافرتدا ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌، ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌و به‌ر هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس كوژراوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ قاعیده‌ هه‌بووه‌.
Top