مه‌سرور بارزانی : پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم قوناغه یاساییه‌كانی بڕیوه و ته‌نیا بڕیاری جه‌ماوه‌ری ماوه
له كۆڕه‌كه‌دا كه به‌پرس و كارگێر و ئه‌ندام و كادری پێشكه‌وتووی تێكڕای لق و مه‌كته‌به‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، مه‌سرور بارزانی ره‌وشی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانی روونكرده‌وه و تیاشیدا دۆخی هه‌رێمه‌كه‌ی به سه‌قامگیر و پێشكه‌وتوو وه‌سفكرد و سیستمی حوكمڕانیكردنیشی له هه‌رێمی كوردستان به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی كه رۆژ له دوای رۆژ جێگیرتر ده‌بێت، هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌و بۆچوون و بانگه‌شه ره‌شبین و نێگه‌تیڤانه‌شی كه‌له‌سه‌ر دیموكراتیه‌تی هه‌رێمه‌كه لێره و له‌وێ له ئارادان، ڕه‌تكرده‌وه و ئایندهی دیموكراتی له هه‌رێمی كوردستان، به ئومێد به‌خش، وه‌سفكرد .
له بابه‌تی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش كه ئێستا دۆسێیه‌كی گه‌رموگوڕی ڕۆژه، مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند كه ده‌ستووری هه‌رێم به قۆناغ و ڕێوشوێنه یاساییه‌كانی خۆیدا تێپه‌ڕیوه و ڕا و بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونانه‌شی كه باس له ئایندهی ده‌ستووره‌كه ده‌كه‌ن، مه‌سرور بارزانی ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی ئایندهی پرۆژه ده‌ستووری هه‌رێم ده‌ست نیشان ده‌كات، ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستانه و وا پێویسته خه‌ڵكی كوردستان مافی ئاسایی و سروشتی خۆیان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان و پرسه چاره‌نووسسازه‌كان به‌كاربهێنن و ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت نه‌كرێت .
سه‌باره‌ت به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیش له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مه‌سرور بارزانی به پێگه‌یه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ر كه له تێكڕای هاوكێشه‌كاندا، ڕۆڵی كاریگه‌ریی بونیانهرانهی هه‌یه، له‌قه‌ڵه‌مدا و ئه‌و پێگه‌یه‌ی هه‌رێمه‌كه‌شی بۆ یه‌كگرتووی كورد و یه‌كڕیزی سیاسی، گه‌ڕانده‌وه .
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراقیش مه‌سرور بارزانی پابه‌ندبوونی هه‌مووانی به ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراق، وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی تێكڕای كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان دانا و جێگیربوونی دیموكراتییهتیشی له عێراق وه‌ك زامنی مانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی ووڵاته‌كه شیكرده‌وه .
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ناوچه‌كه، مه‌سرور بارزانی ماف و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردی به بنه‌مای سه‌ره‌كی هه‌ر گۆڕان و پێشڤه‌چوونێك دانا و ئاشتی و لێك تێگه‌یشتنیشی وه‌ك میكانیزمێك بۆ گه‌یشتنی كورد به تێكڕای ماف وخواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی، شیكرده‌وه .
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی پارتی و كاری ڕێكخراوهیش، مه‌سرور بارزانی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ریی كوردستانی به ئه‌وله‌وییه‌تی كار و ئامانجی پارتی وه‌سفكرد و داوای له ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ریی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد تا بۆ قۆناغی گهشهسهندوتری داهاتوو، ساز و ئاماده‌بن .
