پڕۆژه‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاو بۆ 51 گوند ئه‌نجام ده‌درێت
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، پارێزگارى هه‌ولێر، كونسولى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان، قايمقامى مێرگه‌سوور، به‌رپرسانى كۆمپانياى جێبه‌جێكار و ستافى كار، ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى خه‌ڵكى ناوچه‌كه و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان ئاماده‌ى بوون. دڵشاد شه‌هاب وه‌زيرى شاره‌وانى و گوشتوگوزار وته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى پرۆژه‌كه و كاره هونه‌رى و ته‌كنيكييه‌كانى و تێچوو و قه‌باره‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئاو و سوودمه‌ندبوونى ناوچه‌كه له‌م پڕۆژه‌يه خسته ڕوو. ئينجا نێچيرڤان بارزانى وته‌يه‌كى پێشكه‌ش كرد و خۆشحاڵيى خۆى ده‌ربڕى به‌وه‌ى كه به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌يه‌كى وا له ناوچه‌كه داده‌نێت و گوتى: \"خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌و ده‌ڤه‌ره شۆڕشگێڕه‌م، بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی تری خزمه‌تگوزاری ئاماده ده‌بم، ئه‌وه مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ناوچه‌یه‌كی وه‌ك بارزان كه هه‌میشه له ژێر هێرش و كاوڵكاریدا بووه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه به پشتیوانيی خوا، كاروانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان وه‌ستانی بۆ نییه و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت\"".
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به مێژوو‌ى خه‌باتى ناوچه‌كه دا و ڕوونى كرده‌وه كه \"" بارزان ناوێكی زۆر دیاره له مێژووی كورددا، هه‌روه‌ها ناوێكی زۆر ئاشنایه له لای هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان. سه‌د ساڵه بارزان وه‌ك ناو له لایه‌ن هه‌زاران دایك و باوكی كورده‌وه له منداڵه‌كانیان ده‌نرێت، وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ بارزان . بارزان بۆ هه‌موو كوردستان زه‌حمه‌تی كێشاوه و قوربانی داوه و خه‌باتی كردووه. ڕۆژنامه‌نووس و لێكۆڵه‌ری فه‌ره‌نسی كریس كۆچێرا ده‌ڵێ: شێخ عه‌بدولسه‌لامى بارزانی یه‌كه‌مین كه‌س بوو له ناو كورددا یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردی نووسی. بارزان زۆر پێشه‌نگایه‌تی دیكه‌ی له مێژوودا به قوربانیدانێكی زۆره‌وه بۆ هه‌موو گه‌لی كورد تۆمار كردووه، به‌ڵام ئه‌و شۆڕشگێڕیه‌ی بارزان هه‌ر له خۆیه‌وه دروست نه‌بووه\"".
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها به بير‌ى هێنايه‌وه كه \"" مێژووی بارزان له شۆڕشی ئه‌یلوول، یاخود له ڕاپه‌ڕینه‌كانی بارزان له ساڵه‌كانی 1943 و 1945-ه‌وه ده‌ست پێ ناكات ، به‌ڵكو ئه‌و مێژووه شۆڕشگێڕیه‌ی بارزان، له ژێرخانێكی زۆر قووڵ و پته‌وی فكرییه‌وه هه‌ڵقوڵاوه. له ته‌ریقه‌ت و ته‌سوف هه‌ڵقوڵاوه، له هه‌وڵێكی زۆر جدییه‌وه هه‌ڵقولاوه بۆ كردنی ئایین به به‌رجه‌سته‌كاری ڕه‌فتاری پاك و خاوێن و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها به به‌رجه‌سته‌كاری پاراستنی مرۆڤ و ژینگه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاريی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رپاكردنی پرۆسه‌یه‌كی فراوانی چاكسازيی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورى له كوردستان\"".
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها گوتى\"" ڕێبه‌رانی بارزان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، خاوه‌ن بیری یه‌كسانیخوازی و موڵكدارینه‌كردن و پاراستنی ژینگه و گیانه‌وه‌ر بوون. خاوه‌نی بیری به‌رگریكردن له هه‌ژاران و پشتبه‌ستن به دڵی خه‌ڵك بوونه، نه‌ك پشتبه‌ستن به ده‌ست و چه‌كی خه‌ڵك. ئه‌وه مێژوویه‌كی زۆر ڕیشه‌داری كۆنی هه‌بووه له‌گه‌ڵ گه‌وره و شێخه‌كانی بارزان\"".
نێچيرڤان بارزانى باسى له هه‌ندێ خه‌سڵه‌تى كۆنى كۆمه‌ڵايه‌تى و كه‌لتووريى ناوچه‌كه‌ش كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه \"" بارزان ژنبه‌ژنی، گه‌وره به بچووكی، ماره‌كردنی سه‌ر بێشكه، ڕێگرتن له دڵخوازیی كچان و كوڕان، درۆكردن، دزیكردن، ئه‌مانه هه‌مووى له‌م سنووره‌دا نه‌بووه، ئه‌مانه هه‌مووى جێى شانازيى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌ژين. هه‌روه‌ها پاراستنی گیانله‌به‌ران، ڕێكخستنی وه‌رزه‌كانی ڕاوكردن، پاراستنی دارودره‌خت، یه‌كێكی دیكه بووه له سیماكانی كه هه‌ميشه جێى شانازيى بارزانييه‌كان بووه. هه‌روه‌ها له سه‌رووى هه‌موويانه‌وه پێكه‌وه‌ژیانێكی زۆر ئاشتیانه و پڕ له خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئایینه‌كانی وه‌ك مه‌سیحی و جووله‌كه و ئێزدی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی بارزان بووه\"".
ده‌رباره‌ى مێژوو‌ى شێخه‌كانى بارزانيش تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى شێخ عه‌بدولسه‌لامى بارزانى گوتى: \"" شه‌هید شێخ عه‌بدولسه‌لامى بارزانی؛ جگه له‌وه‌ى شێخێكی زۆر زانا و به توانای ته‌ریقه‌ت بوو، له هه‌مان كاتدا سیاسه‌تی كوردی گه‌یانده ئاستێكی زۆر به‌رز، له ڕووی دروستكردنی په‌یوه‌ندی و دیاركردنی به‌رنامه‌یه‌كی نووسراو بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد. شێخ عه‌بدولسه‌لام له ساڵی 1907 دا، دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتێكی به ناوچه‌كانی كوردستاندا كرد تاوه‌كو مووسڵ. شێخ عه‌بدولسه‌لام سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی له‌سه‌ر چه‌ند داواكارییه‌ك كۆ كرده‌وه له دهۆك، داواكارییه‌كانی كوردی له یاداشتێكدا نووسین و بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌رز كرانه‌وه كه هه‌موویان داواكاريی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوون و بریتیبوون له: كردنی زمانی كوردی به زمانی فه‌رمی و خوێندن له ناوچه كوردییه‌كاندا، دانانی قایمقام و فه‌رمانبه‌ری كوردی‌زان له ناوچه كوردییه‌كاندا، حوكمكردن به شه‌ریعه‌تی ئیسلام و دانانی ئه‌و قازیانه‌ی له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافعین له ناوچه كوردییه‌كاندا، نه‌هێشتنی ئه‌و باجه زیادانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تن، ته‌رخانكردنی باجی وه‌رگیراو بۆ باشكردنی رێگه‌وبانی ناوچه‌كان. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌و داواكاریانه‌ی به داواكاريی جیابوونه‌وه و داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زانى، له‌به‌رئه‌وه‌ش له ساڵی 1914 شێخ عه‌بدولسه‌لام له سێداره درا. به‌ڵام ڕێبازی شێخ عه‌بدولسه‌لام به‌رده‌وام بوو\"".
هه‌روه‌ها زياتر گوتى: \""بارزان له ساڵی 1914ه‌وه تا ئێستا ڕۆڵێكی زۆر گرنگی گێڕاوه له مێژووی كوردستاندا. شێخ عه‌بدولسه‌لام ماوه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن چه‌ند دۆستێكی خۆی له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی كورد و له لایه‌ن مار شه‌معوون، به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه پارێزراوه، ئینجاش كه‌وتووه‌ته شه‌ڕی به‌رگرییه‌وه و هه‌وڵی داوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان په‌یوه‌ندی به به‌ریتانیا و ڕووسیاوه بكات، به‌ڵام له ئه‌نجامدا به شێوه‌یه‌كی دوور له نه‌ریتی دانوستاندنكردن گیرا و به داخه‌وه له موسڵ له‌سێداره درا\"".
سه‌رۆك وه‌زيران دواى ئه‌وه هاته سه‌ر باسى شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان كه چۆن \"" شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان؛ پێنجه‌مین و دوایین شێخی ته‌ریقه‌ت له بارزان، تاوه‌كو ساڵی 1919 له ناوچه‌كانی گه‌ردییان به پارێزراوی مایه‌وه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا. ته‌نیا ئه‌و دوو نموونه‌یه‌ش دوو هه‌ڵه‌ى له‌سه‌ر مێژووی بارزان ڕاست كرده‌وه. یه‌كه‌ميان: بارزان به هێزی چه‌كدارى به‌هێز نه‌بووه، زۆربه‌ی جاران بارزان هێزی چه‌كداری هه‌ر نه‌بووه، ئه‌وه‌ی بارزانی به‌هێز كردووه، باوه‌ڕی قووڵ و خۆشه‌ویستيی خه‌ڵك بووه بۆ بارزان و شێخه‌كانی بارزان. دووه‌م: بارزان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ عه‌شیره‌تێك كاری نه‌كردووه، چونكه خودی بارزان له سه‌ره‌تای پێكهاتنی خۆیه‌وه له عه‌شیره‌تێك زیاتر و گه‌وره‌تر بووه، كه پێكهاتووه له عه‌شیره‌ته‌كانی: شێروانی، دۆله‌مه‌ری، مزووری، به‌ڕۆژی، نزاری، گه‌ردی، هه‌ركی بنه‌جى. بارزان هیچ كاتێك هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر ده‌وروبه‌ری خۆی، مه‌گه‌ر ڕژێمه‌كان، خه‌ڵكانێكیان هان دابێ بۆ هێرشكردن بۆ سه‌ر بارزان و بارزانییه‌كان و ئه‌وانیش به‌رگرییان له خۆیان كردبێت ، كه زۆر جار زۆر كه‌س له كه‌سانی ئه‌و عه‌شیره‌ته هێرشكارانه له ناو پێشمه‌رگه‌كانی بارزانيدا بوونه. دوای ئه‌وه‌ش هه‌میشه ڕێبه‌رانی بارزان هه‌وڵیان داوه، یه‌كێتيی نێوان هه‌موو عه‌شیره‌ته‌كان دروست بكه‌ن. سوپاس بۆ خوا، هه‌ر له سه‌رده‌می بارزانيی نه‌مره‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ درا به ته‌واوی كۆتایی به ناكۆكى بهێنرێت كه به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراقی دروست ده‌كرا\""
له به‌شێكى ديكه وته‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى تيشكى خسته سه‌ر ئه‌و وێرانكاريانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ناوچه‌كه بوونه‌ته‌وه و گوتى: \""بارزان وه‌ك گوند چه‌ند جارێك له سه‌رده‌می جیاجیادا سووتێنراوه و وێران كراوه، به‌ڵام وه‌ك بیروباوه‌ڕ و ته‌عالیمه‌كانی قه‌ت و قه‌ت وێران نه‌بووه. بارزانییه‌كان له سه‌رده‌می جیاجیادا ئاواره بوون و ئاواره كراون، تووشی په‌تای گه‌وره بوونه له ئاواره‌ییدا و زۆریان شه‌هید بوون، به‌ڵام هه‌ر ماون و به‌هێز بوون، چونكه خاوه‌ن باوه‌ڕێكی به‌هێز بوون. چه‌ندین كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی شێخانی بارزان بێسه‌روشوێن كران، به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ئه‌نفال كران، هه‌روه‌ها ئه‌نفالی 1983 كه 8000 بارزانی پێكه‌وه ئه‌نفال كران، له ئۆردوگای زێوه ماڵ و منداڵی بارزانیيه‌كان پێكه‌وه بوونه ئامانجی فڕۆكه‌كانی ڕژێمی سه‌دام، به‌ڵام وه‌ك نموونه‌یه‌ك و به‌شێك له خۆڕاگريی كورد، به‌هێزتر بوون\"".
له كۆتاييشدا سه‌رۆك وه‌زيران خۆشحاڵيى خۆى به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه دووباره كرده‌وه و گوتى: \"" ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه كه ناوچه‌كه به ئاوه‌دانی ده‌بینین، هه‌موو كورد پێی دڵخۆشه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفالكراو، ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بێت، ئاوه‌دانی بكه‌ینه‌وه و باری ده‌روونيی برینداربووی ئه‌و خه‌ڵكه سارێژ بكه‌ین، به ئاوه‌دانی زیاتر، به خه‌باتى زياتر، به خۆڕاگريى زياتر ده‌توانين ئه‌و برينه ساڕ‌ێژ بكه‌ينه‌وه و ئاسووده‌ييش بده‌ين به‌و شه‌هيدانه‌ى كه له‌م پێناوه‌دا خه‌باتيان كرد، ماندوو بوون و شه‌هيد كران، ئه‌نفال كران، ده‌ربه‌ده‌ر كران، ده‌توانين به‌و شێوه‌يه سه‌بووريى هه‌موو لايه‌كيان بده‌ينه‌وه\"".
له كۆتايى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ڕايگه‌ياند كه له ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى ناوچه‌كه ئه‌وانه‌ى تا ئێستا له وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند نه‌بوون، زه‌وييان پێ ده‌درێت و ئێستا وه‌زاره‌ت خه‌ريكى ئاماده‌كارى و ڕێكخستنى كاروبارى پێدانى زه‌وييه به‌و كه‌سوكارانه‌ى ئه‌نفالكراوانى ناوچه‌كه ئه‌وانه‌ى كه پێشتر سوودمه‌ند نه‌بوون."
