بەپێی دوایین ئامار، گەرمیان تاكە شوێنی كوردستانه رێژەی لەدایكبوونی كوڕ زۆرترە

بەپێی دوایین ئامار، گەرمیان تاكە شوێنی كوردستانه رێژەی لەدایكبوونی كوڕ زۆرترە
20ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون لەكەلار، ئاشكرای کرد کە لە چوار مانگی ئەمساڵ دا، 1983 مناڵ لەدایكبوون كە زۆرینەیان لە رەگەزی نێرن و نۆ حاڵەتی دوانەش تۆماركراوە.


د.محەمەد ئازاد عەلی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵ و تا كۆتایی مانگی نیسان، لەدایكبوونی 1983 مناَل تۆماركراوە، 1012 لەو مناڵانە لە ڕەگەزی نێر و 971 لە ڕەگەزی مێ بوون.

روونیشیكردەوە، 1141 لەو مناڵانە بە سروشتی و 842 بە نەشتەرگەری هاتونەتە دونیاوە. لەمانگی نیسانیشدا لەدایكبوونی 9 حاڵەتی دوانە تۆماركراوە.

د.محەمەد ئازاد، هەروەها گوتی: لەماوەی ئەم چوار مانگەدا، 6425 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە. 16 هەزار و 424 پشكنینی تاقیگەیی لەگەڵ 642 سۆنار ئەنجامدراوە.
Top