لە مانگی داهاتوەوە بریاری سەندیكای پزیشكان و مامۆستایانی ئاینی لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا جێبەجێ دەکرێت

لە مانگی داهاتوەوە بریاری سەندیكای پزیشكان و مامۆستایانی ئاینی لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا جێبەجێ دەکرێت
20ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم رایگەیاند: لە مانگی داهاتوەوە بریاری سەندیكای پزیشكان و مامۆستایانی ئاینی لە گرێبەستی هاوسەرگیری جێبەجێ دەکرێت و خولی هاوینەی قورئان خوێندنیش بۆ قوتابیانی سەرەتایی دەكەنەوە.


مەریوان نەقشبەندی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئاماژە بەنوسراوی سەندیكای پزیشكانی كوردستان ژمارە (157 لە 20/6/2012 هاتوە كە گشت مامۆستایانی ئایینی بەڕێز ئاگادار بكەینەوە، بەر لەدوا ئەنجامی پشكنینی پزیشكی خوێن و تەواوكردنی كارەكانی دادگا بۆ هەردوو ڕەگەز، بەهیچ شێوەیەك كاری گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجام نەدەن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، گوتی: هاوكات لەگەڵ هاتنی پشوی هاویندا، وەزارەتی ئەوقاف لەسەرتاسەری هەرێمدا بەسەدان خولی فێربوونی قورئانی پیرۆز لەمزگەوتەكاندا بۆ قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی دەكاتەوە و منداڵانی كوردستان دەتوانن مزگەوت بەرەزامەندی كەسوكاریان، لەنزیكترین سوود لەم خولانە وەربگرن كە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
Top