وەفدێكی بەدەپەش سەردانی سەرۆكی تەڤگەری گولەن دەكات

وەفدێكی بەدەپەش سەردانی سەرۆكی تەڤگەری گولەن دەكات
20ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- لە چوارچێوەی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و دوابەدوای سەردانی جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بۆ لای سەرۆكی تەڤگەری گولەن فەتحوڵڵا گولەن بریارە وەفدێكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( بەدەپە)یش سەردانی فەتحوڵڵا گولەن بكات.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاوی كردەوە كە بە مەبەستی وەرگرتنی بیروڕای فەتحوڵلا گولەن سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پروسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا وەفدێكی بەدەپە لەم رۆژانەدا سەردانی فەتحوڵلا گولەن لە ئەمریكا بكات.
ئەو وەفدەی بەدەپە لەم سەردانەدا داوا لە فەتحوڵڵا گولەن دەكات كە پشتگیری لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بكات و هانی ئەندامانی تەڤگەری گولەن بدات بۆ ئەوەی كە ئاسانكاری بۆ ئەم قۆناغە و سەركەوتنی ئەم قۆناغە بكەن.
Top