سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی پرۆژەیەكی گەورەی ئاوی دانا

سەرۆكی حكومەت بەردی بناغەی پرۆژەیەكی گەورەی ئاوی دانا
20ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە باڵندای رەنگینی دەڤەری بارزان بەردی بناغەی پرۆژەیەكی گەورەی ئاوی دانا، كە خزمەت بە 51 گوندی ناوچەكە دەكات.

لە وتارێكیشدا كە بەو بۆنەیەوە پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: \"خۆشحاڵم ئەمڕۆ لەو دەڤەرە شۆڕشگێرەم بۆ كردنەوەی پڕۆژەیەكی تری خزمەتگوزاری ، ئەوە مانایەكی گەورەی هەیە بەنیسبەت ناوچەیەكی وەك بارزان ، كە هەمیشە لەژێر هێرش و كاولكاریدا بووە. ئەوە مانای ئەوەیە كە بە پشتیوانی خوا ، كاروانی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان وەستانی بۆ نییە و هەر بەردەوام دەبێت\"".

پڕۆژەكە خزمەتی 51 گوندی ناوچەی دەڤەری بارزان دەكات، وەك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی پێكرد، ئەو پڕۆژەیە بڕی 80 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای توركی ARGEدوو ساڵە، ئەوەش گرنگە كە كۆمپانیاكە ئەركی دوو ساڵ كارپێكردنی پڕۆژەكەشی لە ئەستۆدایە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: \"" زۆر سوپاسی وەزارەتی شارەوانی، كۆمپانیای جێبەجێكار و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر دەكەم، بۆ راپەڕاندنی ئەركەكانیان لەو پڕۆژەیەدا\"". هەروەها هیوای خواست ئەو پڕۆژەیە ئاوەدانییەكی زیاتر بەو ناوچەكە ببەخشێت ."
Top