19ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له راگه‌یاندراوێكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گه‌رمیان داهاتوو، پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی 16ی ئه‌م مانگه پزیشكێك و دوو كارمه‌ندى ته‌ندروستى له‌ناو نه‌خۆشخانه به‌شه‌رِهاتن، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمان پێكهێندراو به‌مه‌به‌ستى به‌دوا داچوون و لێپێچینه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و رووداوه. پاش به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت كه ئه‌و سێ فه‌رمانبه‌ره له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كى تایبه‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كێشه‌یان له‌نێواندا دروست بووه و به‌بێ ره‌چاوكردنى ئیتیك و بنه‌ما كارگێرِییه‌كان، هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه. هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش به‌پێی ده‌سه‌ڵاتى پێدراومان هه‌ستاین به سزادانیان له‌رووى كارگێرِییه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئاراسته‌كردنى دۆسیه‌كه بۆ به‌رِیوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێكارى دیكه‌ى كارگێرِی.
هاوكات جه‌ختكراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌رچی ئه‌و رووداوه نه‌بۆته هۆی وه‌ستانى كارى هیچ به‌شێكى نه‌خۆشخانه‌كه، به‌ڵام رووداوێكى نه‌خوازراوه‌و مایه‌ى قبوڵكردن نییه له هیچ فه‌رمانبه‌رێك به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له‌به‌ر كێشه‌ى تایبه‌تى پێشێل بكات.