کۆمیسیۆن وردەکارییەکانی ھەڵبژاردن رادەگەیەنێت
سامان کەریم لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق- نووسینگەی ھەرێم بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری رایگەیاند: سبەی کۆمیسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا دوایین وردەکارییەکانی خۆی لەبارەی ھەنگاوەکانی بۆ ئامادەکاری ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە و چەند رێنمایی و بڕیارێکی تایبەت لەوبارەیەوە بڵاو دەکاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ھیچ زانیارییەکی لەبارەی چۆنییەتی ھەنگاوەکانەوە ئاشکرا نەکرد, ئەوەندە نەبێت روونیکردەوە کە سبەی کاتژمێر ١١ لە نووسینگەی ھەرێمی کوردستان سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەو ووردەکارییانە رادەگەیەنرێن.
