هۆڵێکی شیاو بۆ رۆژنامه‌نووسان له په‌رله‌مان دروست ده‌کرێت
\"تاریق سارمه‌می\"" راوێژکاری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ په‌یامنێر گوتی: هه‌فته‌ی داهاتوو هۆڵی رۆژنامه‌نووسان ده‌کرێته‌وه که په‌رله‌مانی کوردستان ئاماده‌ی کردووه و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانی تێدایه.
تاریق سارمەمی گوتی: ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی که ده‌یانه‌وێت راسته‌وخۆ دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان ببینن، ئه‌وا ده‌توانن له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان ئاماده‌بن و رووماڵی هه‌واڵه‌کان بکه‌ن، ئه‌وانه‌ش که کامێرامانیان له‌گه‌ڵدایه ده‌توانن له سه‌نته‌ری میدیایی ئاماده‌بن و وێنه‌ی راسته‌وخۆی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانیان بۆ ده‌گوازرێته‌وه و له‌وێشدا سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانی کۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت و پرێنته‌ر و سکانه‌ر و که‌لوپه‌لی پێویستیان بۆ دابین ده‌کرێت."
