نەوشیروان مستەفا، دەستلەكاركێشانەوەی سەڵاح رەشیدی قبووڵ كرد
رێكخەری ژووری پەیجووری بزووتنەوەی گۆڕان، سەڵاح رەشید، پێش چەند رۆژێك وازهێنانی لە پۆستەکەی، رێكخەری ژووری پەیجووری بزووتنەوەی گۆڕان، (سەرپەرشتیاری رێكخستنی حیزبیی بزووتنەوەی گۆڕان) ڕاگەیاند.
دوێنێیش لە نامەیەكدا، كە ئەمڕۆ سایتی سەر بە سبەی سەربە بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوی كردووەتەوە، نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی نامەكەی سەڵاح رەشیدی داوەتەوە و بۆی نووسیوە \"هیوادارم شاد و كامه‌ران بیت.. . ئه‌مڕۆ نامه‌كه‌تم پێگه‌یشت، كه تایبه‌ت بو به ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌تان له رێكخه‌ری ژوری په‌یجوری، به سوپاسێكی زۆره‌وه سه‌رنج و تێبینیه‌كانم وه‌رگرت\"".
نەوشیروان مستەفا هاوکات نووسیویەتی: \""هه‌روه‌ها به‌م بۆنه‌یه‌وه به پێویستی ئه‌زانم به گه‌رمی سوپاسی هه‌وڵ و هیمه‌تی دڵسۆزانه‌تان بكه‌م، كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا له بواری جیاوازدا، به تایبه‌تی له بواری میدیایی و رێكخراوه‌یدا، بۆ خزمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نواندوتانه. هیوادارم له‌مه‌ولاش وه‌كو هه‌میشه هاوكاری و پشتیوانی‌تان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام بێت\""."
