دەزگای خێرخوازیی بارزانی چه‌ند خولێكی زانستی بۆ 70 كچ و كوڕی كامپی دۆمێز ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ 19/5/2013 به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی و مه‌عریفی ئاواره‌كانی كامپی دۆمێز، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری رێكخراوی (IOM)ی تایبه‌ت به ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ئاواره‌كانی كامپی دۆمێز پێنج خولی زانستی و هۆشیارییان بۆ كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌خوله‌كانیش، هه‌ریه‌كه له خولی كۆمپیوته‌ر بۆ كوڕ‌و كچانی كامپه‌كه‌و هه‌روه‌ها دوورمان و سه‌رتاشین له‌خۆ ده‌گرێت كه تیایدا زیاتر له 70 كوڕ‌و كچ به‌شداریان له‌و خوله‌دا كردووه كه رۆژانه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت كه زۆربه‌ی وانه‌كان له‌ڕووی تیۆری و پراكتیكیه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆڕه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن
