پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر: له پێنج مانگی رِابردوودا 3601 كه‌س ده‌ستگیر كراون
رِائید سه‌ران له‌تیف نه‌جم بهرِێوهبهری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، رِایگهیاند كه له ماوه‌ی پێنج مانگی رِابردوودا، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن 1921 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه و رِادهستی بنكه‌كانی پۆلیس و ئاسایشیان كردوون كه به تاوانی جۆراوجۆر تۆمه‌تبار كراون.
بهرِێوهبهری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، رِوونیشی ده‌كاته‌وه كه به تاوانی شهرِی ئاسایی، 1360 كه‌س قۆڵبه‌ست كراون و چه‌ندین كه‌سیش كه شه‌وانه به سه‌رخۆشی ته‌قه‌یان كردووه، له لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیر كراون، ئه‌مه بێجگه له ده‌ستگیركردنی 146 كه‌سی سه‌رخۆش كه كێشه‌یان دروست كردووه و خه‌ڵكیان جارِس كردووه.
سه‌ران له‌تیف هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر له‌و پێنج مانگه‌دا، 88 كه‌سیان به گومانی دزیكردن ده‌ستگیر كردووه و چه‌ندین رِووداوی ئاگركهوتنهوهشیان به هاوكاریی به‌رگریی شارستانی، كۆنترِۆڵ كردووه.
بهرِێوهبهری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، وێرِای ئاماژه‌دان به قۆڵبه‌ستكردنی چه‌ندین كه‌س به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌قۆ و حه‌بخواردن، رِوونی ده‌كاته‌وه كه له‌و پێنج مانگه‌دا 50 ئۆتۆمبێلی سه‌رپێچیكاریش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
رِائید سه‌ران ده‌ڵێت: \"هێزه‌كانمان له‌و ماوه‌یه‌دا 86 كه‌سی گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردووه و 54 نه‌خۆشیشیان گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه 42 ئافره‌ت و كچ هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كێشه‌یان هه‌بووه و گه‌یه‌نراونه‌ته بهرِێوهبهرایهتیی نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان. هه‌روه‌ها 7 منداڵیش دۆزراونه‌ته‌وه و رِادهستی خاوه‌نه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.\""
گوتیشی: \""وه‌ك پۆلیسی فریاكه‌وتن، داوامان له هاوولاَتیان ئه‌وه‌یه له كاتی رِوودان و كۆنترِۆڵكردنی كێشه‌دا زیاتر هه‌ماهه‌نگیمان بكه‌ن و قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌كه‌ن، داوا له شوفێرانیش ده‌كه‌ین هاوكارمان بن به تایبه‌ت له‌و كاتانه‌دا كه ئۆتۆمبێلی تیمه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی خۆیانن.\""
"
