له هه‌ولێر دوو پرۆژه مۆڵه‌تی ده رۆژیان پێده‌درێت
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ \"ئاسۆس نه‌جیب\"" وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کار و ده‌سته‌به‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی پیشه‌یی کرێکار له‌شوێنی کارکردن، چه‌ند کارگه‌و پرۆژه‌یه‌کی له‌شاری هه‌ولێر به‌سه‌رکرده‌وه که‌کرێکار کاری تێدا ده‌کات.
له‌و به‌سه‌رکردنه‌وه مه‌یدانیه‌دا کۆمپانیای \""مه‌مۆ\"" که‌تایبه‌ته به پاککردنه‌وه‌ی شار و \""شادی ستی\"" تایبه‌ت به دروستکردنی یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مافه‌کانی کرێکاران و خراپیی شوێنی چێشت لێنان و نه‌بوونی مه‌رجی پاک و خاوێنی و سه‌لامه‌تی، 10رۆژ مۆڵه‌تیان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه پێدرا بۆ چاره‌سه‌رکردن و نه‌هێشتنی که‌موکوڕییه‌کانیان، له‌کاتێکدا دوای ئه‌و ماوه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو کۆمپانیای ناوبراو پابه‌ندی رێنماییه‌کان نه‌بن، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌درێن به دادگای کار.
وه‌ک به‌رچاو روونیه‌ک بۆ خاوه‌ن کار و پرۆژه‌کان، وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: \""پاراستنی مافی کرێکار و بوونی مه‌رجی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیی پیشه‌یی له شوێنی کارکردن ده‌بێت له هه‌موو پرۆژه و کارگه و کۆمپانیاکاندا هه‌بێت، هه‌ر کارگه و پرۆژه‌یه‌کیش پابه‌ندی رێنماییه‌کانمان نه‌بێت به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ده‌درێت به دادگای کار و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. هه‌روه‌ک ئاسۆس نه‌جیب گوتیشی، به‌سه‌رکردنه‌وه مه‌یدانییه‌کانی وه‌زاره‌ت چڕتر ده‌بێته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی کرێکار کاری تێدا ده‌کات ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافه‌کانیان و \""زەمان\"" کردنیان به‌پێی یاسا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و لێژنه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌ت، کارگه‌ی \""ئایس کینگ\"" که تایبه‌ته به دروستکردنی سارده‌مه‌نی له هه‌ولێر به‌سه‌رکرده‌وه، له‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌دا جگه له بوونی چه‌ند تێبینییه‌ک سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی کرێکاران و پێدانی رێنمایی پێویست، ده‌ستخۆشیی له ستافی کارگه‌که کرا بۆ ئه‌نجامدانی رێکاری پێویست و پابه‌ندبوون به رێنماییه‌کانی پاراستنی مافی کرێکار له کاتی کارکردن‌دا."
