یاوەر: ئەو شوێنەی پەکەکەی لێ جێگر دەبێت دەسەڵاتی هیچ حکوومەتێکی لێ نەبووە

یاوەر: ئەو شوێنەی پەکەکەی لێ جێگر دەبێت دەسەڵاتی هیچ حکوومەتێکی لێ نەبووە
18ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- دوای گەیشتنی دووەمین کاروانی هێزە چەکدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی دەنگی نارەزایی حکوومەتی عێراق بە هاتنی ئەو چەکدارانە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان بە واتای پیشێلکردنی سەروەری دەوڵەتی عێراق دەگەینێت .

جەبار یاوەر رایگەیاند: جێگربوونی هێزەکانی پەکەکە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان لە شوێنێکە کە بارەگای پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەی لێبووە و ئەو شوێنە دەسەڵاتی هیچ کام لە حکوومەتەکانی لەسەر نەبووە، تا ببێتە هۆی نیگەرانی دروستبوون.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پیشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەروو: ئەو شوێنەی کە چەکدارانی پەکەکە بۆی دەکشێنەوە، پیشتر بارەگای خۆیان ، پەکەکەی لێبووە، هیچ کام لە حکوومەتەکانی ( عێراق – تورکیا- ئێران) لەم شوێنە نەیانتوانیووە ئامادەبوونیان هەبێت و دەسەڵاتیان بە سەر ئەو شوێنە نەبووە . وەک ئاشکرایە پێشتر ئەم شوێنە پەکەکە تێدا جێگر بووە.

لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند : هەرێمی کوردستان پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتەوایی لە توکیا دەکات و پێشوازی لە هەنگاوەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات ، بە پابەندبوونیان بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی. هەرێمی کوردستان دەخوازێت ئەو پرۆسەیە سەرکەوتووبێت.

شایەنی باسە: حکوومەتی عێراق لە گەڵ دەستپێکی کشانەوەی چەکدارانی پەکەکە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی دەربڕی و ئەم هەنگاوەشی بە پێشێلکاری بۆ سەروەرییەکانی عێراق و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر ئاسایش لە قەڵم دا .
Top