نزیکەی ١٥٠کرێکاری بەنگلادیشی لە گرتوخانەکانی سلێمانین

نزیکەی ١٥٠کرێکاری بەنگلادیشی لە گرتوخانەکانی سلێمانین
16ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ژیانیان ئەمڕۆ شاندێکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان سەردانی ١٤٩دەستگیرکراوەکەی بەنگلادیشیان لە گرتووخانەی سلێمانی کرد.

لەوبارەیەوە ڤیان عەبدولرەحمان ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ پەرلەمانی کوردستان لە لێدووانێکی دا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن گوتی:\"ماوەی چەند مانگێکە ١٤٩ھاوڵاتی بەنگلادیشی دەست گیر کراوە و ئێمەش سەردانمان کردن بە مەبەستی بەدووا داچوون لە سەر رەوشی ژیانیان و ھۆکاری یەکلانەبوونەوەی کەیسەکانیان .
گوتیشی:\""ھۆکاری دەست گیرکردنی ئەو ژمارە ھاوڵاتییەی بەنگلادیش ،بەھۆی ھاتنەناوەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان بە نایاسایی و تائێستاش دۆسییەکەیان یەکلا نەکراوەتەوە."
Top