پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی هێلی دووه‌می ئاوی دوكان - سلێمانی كرایه‌وه
دوای كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری شاره‌وانی و ئاماده‌بووان یه‌كه به یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی پرۆژه‌كه به‌سه‌ر كرایه‌وه كه ده‌بێته هۆكارێكی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه له سنووری پارێزگای سلێمانی، ته‌ئكیدیشیان له‌سه‌ر دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان كرده‌وه و ئاماده‌یی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریان نیشاندا بۆ دابینكردنی هه‌ر پێویستیه‌كی پرۆژه‌كه.
دواتر دلشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی: پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی هێلی دووه‌می ئاوی دوكان - سلێمانی یه‌كێكه له پرۆژه گرنگه‌كان بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی هێلی دووه‌می دوكاتن - سلێمانی 4 هه‌زار مه‌تر سێجا له سه‌عاتێك ئاو بۆ پارێزگای سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری دابین ده‌كات كه پێشتریش له قۆناغی یه‌كه‌م 8 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی دابین ده‌كرد، واته ئێستا رێژه‌كه بۆ 12 هه‌زار مه‌تر سێجا به‌رز بۆته‌وه، له‌و پرۆژه‌یه‌دا 8 عه‌مباری گلدانه‌وه‌ی ئاو بیناد نراوه كه هه‌ر عه‌مبارێك 80 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو له خۆ ده‌گرێ، و ده‌شتوانرێ فراوان بكرێ و به درێژایی 70كم بۆرِی ئاوی هه‌زار و 400 ملم ئاو بۆ پارێزگای سلێمانی ده‌گوازێته‌وه، به ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌مه‌و دوا كێشه‌ی كه‌م ئاوی خواردنه‌وه له سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌كرێ به ته‌واوبوونی پرۆژه‌كانی دیكه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه و پرۆژه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ كه ئێستا له قۆناغی دیزاین دایه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر ئێستاش برِی 5 ملیار دینارمان له‌سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ ته‌واوكردنی قۆناغی سێیه‌می ئه‌و پرۆژه‌یه دابین كردووه، گرنكیه‌كه‌شی له‌وه دایه، هه‌نگاوێكیش ده‌بێ بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌و بیرانه‌ی كه ئاوی له سلێمانی دابین ده‌كرد كه گومانی ئه‌وه ده‌كرا به پێی ستانده‌ردی زانستی و جیهانی ئاو نه‌ده‌گه‌یشته ده‌ست هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها له‌مساڵدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گرفتی كه‌م ئاویش له شارۆچكه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و شۆرِش و ته‌كیه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
