له سۆران 9 كه‌س له سه‌ر دزی و مامه‌له كردن به دراوی ساخته و حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ست گیر كران
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی سۆران، نه‌قیب محه‌مه‌د عه‌لی، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، به هاوكاری كارمه‌ندانی ئاسایش، پۆلیسی سۆران به‌شی نه‌هێشتنی تاوان، توانییان له ناو بازاڕی سۆران دوو گه‌نجی ئێرانی دانیشتووی شاری ورمێ، به ناوه‌كانی ( یـ، ج) ( ا، ق) به پێی مادده‌كانی 281 و 298 یاسای سزای عێراقی ده‌ست گیر بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، كه 5 هه‌زار دۆلاری ساخته‌یان پێ‌بوو مامه‌ڵه‌یان پێده‌كرد.
محه‌مه‌د ڕوونیشی كرده‌وه، له دوو مانگی ڕابردوو و دوای چه‌ند سكاڵای هاوولاَتیان به‌هۆی دزین و شكاندنی دووكان، 9 كه‌س به‌هۆی دزینی ئۆتۆمبێڵ و مامه‌ڵه‌كردن به حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو و دزینی ده‌مانچه و پاره، ده‌ستگیر كران.
