سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان په‌لاماردنی سه‌ر كوردی ئێزدی له به‌غدا مه‌حكووم ده‌كات
ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا ئه‌و هێرش و تاوانه چه‌په‌ڵانەی لە لایەن گرووپه ملیشیاكان دەكرێنە سەر خەڵكی بێ‌تاوان به توندی ئیدانه ده‌كه‌ین، هاوكات به‌رپرسیارێتی پاراستنی سەروماڵی خەڵك دەكەوێتە سەرشانی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ و پێویستە بە زووترین كات ڕێگە لە گەشەسەندنی ئەو دیاردە نامرۆڤانەیە بگیرێ و تاوانبارانیش ڕادەستی یاسا بكرێن و به سزای خۆیان بگه‌ن. هەروەها پێویستە ژیان و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئاین و مه‌ز‌هه‌به‌كانیش بپارێزرێت و كاری جددی بكرێت بۆ كۆتایهاتن به دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ملیشیا چه‌كداره‌كان له به‌غدا، كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
15/5/2013
