سەرۆكی ھەرێمی كوردستان 51 ساڵه‌ی دامه‌زراندن له یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز دەكات
به‌رێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
به بۆنه‌ی 51 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌م، كه له هه‌موو بارودۆخێكدا پشتیوانێكی به‌هێزی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یان بوونه و رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بووه له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا و ده‌یان شه‌هیدی نه‌مریان به‌خشیوه‌ته كوردستان.
ئەركی مامۆستا بەڕێزەكان لە قۆناغی ئێستادا زۆر گرنگ و هەستیارە. بە پلەی یەكەم بەرەوپێشبردنی زانست و مەدەنییەت و مرۆڤسالاری و هەروەها پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار كە لەسەر بیری نەتەوەیی و دیموكراسی و خۆشەویستیی نیشتیمانی گۆش كراوە ئەو ئەركە پیرۆزانەن كە لەسەر شانی مامۆستا بەڕێزەكانە و ئەو ئەركەتان جێگەی ستاییش و ڕێزگرتنە.
لەو یادەدا داوا لە گشت لایەك دەكەم بە هەموو توانایەكیانەوە پاڵپشتی ئەو چینە دڵسۆز و ماندووەی كۆمەڵگە بن و هیوای سەركەوتن بۆ یەك بە یەكەی مامۆستا خۆشەویستەكانی كوردستان دەخوازم.
هەر شاد و سەرفیراز بن
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
15/5/2013
